وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری 24ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و 267 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و 39 کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و چوار ھەزار و 564 کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە 768 ھەزار و 352 کەس و لەو ژمارەیەش 13 ھەزار و 827 کەس گیانیان لەدەستداوە و 695 ھەزار و 184ی دیکەیش دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.