Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:32

ڕاگەیاندراوی لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی کورد دکتۆر کەمال مەزهەر

کوردستان TV
100%

لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، پرسە و ماتەمینیی لیژنە و هاوپیشەكانمان ڕادەگەیەنێت بەبۆنەی كۆچی دوایی كەڵە نووسەر و مێژوونووسی بەناوبانگی گەلەكەمان دکتۆر "كەمال مەزهەر ئەحمەد".

مەرگی دكتۆر كەمال مەزهەر، كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی كارەساتی گەورەی هەڵەبجە، خەسارەتێكی گەورەیە بۆ كایەی ڕۆشنبیریی و ئەكادیمیی گەلەكەمان و بە لەدەستدانی ئەم مێژونووسە گەورەیەی گەلەكەمان، کەلێنێكی گەورە لە نووسینەوەی مێژووی گەلەكەمان دا دروست دەبێت و پڕکردنەوەی کارێکی ئاسان نابێت.

دكتۆر كەمال، سومبولێكی دیاری دەیان ساڵەی نێو كایەی ڕۆشنبیریمان بوو، لیژنەکەمان بە شانازییەوە لە نووسین و بەرهەمەكانی دەڕوانێت. پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی نوسەران و ڕووناكبیران و كەس وكاری ئەم مێژوونووسە گەورەیەی گەلەكەمان دەكەین.

لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان ١٦/ ٣/ ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.