Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:21

مه‌سرور بارزانی بانگهێشتی شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌کات بۆ هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

لە میانەی پێشوازی شێخی ئەزهەر دکتۆر ئەحمەد تەیب لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان دکتۆر پشتیوان سادق، باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لا کرا شێخی ئەزهەر ئاماژەی بەرۆڵی زانایانی ئاینی کوردستان کرد لە خزمەتکردنی دینی ئیسلامی پیرۆز و پێکەوە ژیان و تەپای نێوان ئاین و نەتەوە جیاوازەکان.

هەروەها ئاماژەی بە ئارامی و هێوری و بارودۆخی کوردستان کرد، لە لای خۆیەوە د پشتیوان سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد و ئاماژەی بە رۆڵی شێخی ئەزهەر کرد لە رۆلی میانرەوەی، هەروەها داوەت نامەیەکی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان گەیاندە شێخی ئەزهەر بۆ سەردانی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.