له پەیامێكدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی له بنهماڵهی مێژوونووسی ناسراوی کورد کەمال مەزهەر دهكات.
دهقی پرسهنامهكه:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووسی نێوداری کورد د.کەمال مەزهەر-م بیست ، کە لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.