Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:32

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشووی فه‌رمی جه‌ژنی نه‌ورۆزی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی راگه‌یاند و راشیده‌گه‌ێنێت: داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ رۆژانی پشوودا پابه‌ندی رێككاره‌كانی خۆپاریزی بن.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە (21 و 22 و 23ی ئاداری 2021)، بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.

جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە (24 و 25ی ئاداری 2021)، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە رۆژانی نەورۆزدا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 16ی ئاداری 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.