Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:29

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر هاوکارى به‌سه‌ر 1500 خێزانی که‌مده‌رامه‌ت دابه‌شکرا

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ سێ شەمە2021.3.16،  لە ساڵیادی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد ئەلزاهری، سەر کونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سوری دەوڵەتی ئیمارات، دەستیانکرد بە هەڵمەتی دابەشکردنی (1500) سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانی کەمدەرامەتەکان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، هەریەک لە پارێزگاری هەولێر و سەرکۆنسوڵی دەوڵەتی ئیمارات لەهەولێر و سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پڕۆژەی هاوکاریکردنی خەڵکی کەمدەرامەتیان لە پارێزگای هەولێر و هەڵەبجە راگەیاند، کە لەم پڕۆژەیەدا (1500) خێزانی کەمدەرامەت لە هەردوو پارێزگای هەڵه‌بجە و پارێزگای هەولێر سودمەند دەبن.

11

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.