Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:27

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و پێویسته‌ بیپارێزین

کوردستان TV
100%

لەساڵیادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ رایدەگەیەنێت: لە ١٩٨٨/٣/١٦ دا ڕووی ڕاستەقینەی حکومێکی فاشیزمی دڕندە دەرکەوت بەرامبەر به جیهانی مرۆڤایەتی و دیموکراسی، شەهید بوونی پێنج هەزار ڕۆح و ئازار و بریندار کردنی بێ کۆتای هەزاران کەس و ئاوارەو دەربەدەر بوونیان لە خاکی باب و باپیرانیان، جگە لە پێناسەی جینۆساید و پاکتاوی ڕەگەزی نەتەوەیەک کە نەتەوەی کوردی پێ دەگووترێ هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێ.

ده‌شڵێت: ئەو قەوارەیەی بە هەرێمی کوردستان ناسراوە، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئازار و مەینەتیەکانی خەڵکی کوردستانە، با هەموومان بە تێکڕای بیروڕا جیاوازەکانەوە بەرهەمی خوێن و ئازاری میللەتەکەمان بکەین بە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی، بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی ئەو ئەزموون و ئازادی و دیموکراسییەی کە لە ناوچەکەدا هەیە و کۆ دەنگیمان بکەین بە حەقیقەتی خەون و لە گۆڕنانی پلانی  دوژمنانمان کە هەمیشە کار دەکەن بۆ سڕینەوەی شووناس و خاک و ناومان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان:

٣/١٦ ئەو زامەی کە هەرگیز ساڕێژ نابێت...
لە ١٩٨٨/٣/١٦ دا ڕووی ڕاستەقینەی حکومێکی فاشیزمی دڕندە دەرکەوت بەرامبەر به جیهانی مرۆڤایەتی و دیموکراسی، شەهید بوونی پێنج هەزار ڕۆح و ئازار و بریندار کردنی بێ کۆتای هەزاران کەس و ئاوارەو دەربەدەر بوونیان لە خاکی باب و باپیرانیان، جگە لە پێناسەی جینۆساید و پاکتاوی ڕەگەزی نەتەوەیەک کە نەتەوەی کوردی پێ دەگووترێ هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێ.
خۆم زام و ئازاری هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە یادێک دا نابینم، بەڵکو گەورەیی و شکۆی هەڵەبجە و ساڕێژ کردنی زام و ئازارەکانیان بە گشتی لە پلان و بەرەو پێشچوون و خزمەتکردنی شار و خەڵکەکەی دا دەبینم، ئەرکی سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە شاری هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی نموونەیی پیشان بە جیهان و دونیای دیموکراسی بدات لە ئاست ئەو زووڵمەی کە بەرامبەری کراوە، سەرەڕای ئەوەی کە گرنگە بەردەوام فشار لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان بکاتەوە، بەداخەوە تا ئێستا دوای هەژدە ساڵ لە ئازاد کردنی عێراقێک لە ژێر دەستەیی زوڵم و ستەم و قڕکردنی شووناسی نەتەوەیی و ڕۆحی مرۆڤایەتی هیچ بەرنامە و هەنگاوێکی ڕاستەقینەو یاسایی نەنراوە دژ بەو کارەساتە دژ بە مرۆڤایەتیە! 
ناکرێ ئەوەش لە یاد بکرێ کە ئەو قەوارەیەی بە هەرێمی کوردستان ناسراوە، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئازار و مەینەتیەکانی خەڵکی کوردستانە، با هەموومان بە تێکڕای بیروڕا جیاوازەکانەوە بەرهەمی خوێن و ئازاری میللەتەکەمان بکەین بە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی، بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی ئەو ئەزموون و ئازادی و دیموکراسییەی کە لە ناوچەکەدا هەیە و کۆ دەنگیمان بکەین بە حەقیقەتی خەون و لە گۆڕنانی پلانی  دوژمنانمان کە هەمیشە کار دەکەن بۆ سڕینەوەی شووناس و خاک و ناومان.
لە کۆتاییدا سەڕی ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازانی کورد و کوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.