جێگری كۆنسولی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ده‌ڵێت : دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له هه‌ڵه‌بجه روویدا هه‌رگیز له داهاتوودا، دووباره نابێته‌وه.
كه‌یتی كایزه‌ر ،جێگری كۆنسولی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، كه یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ 33 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر په‌لاماردانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیایی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نجامدرا، زیاتر له پێنج هه‌زار پیاو و ژن و منداڵ شه‌هیدبوون له قێزه‌ونترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له مێژووی هاوچه‌رخدا، هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوون كه سه‌دانیان هه‌تاوه‌كو ئێستاش به‌ده‌ست نه‌هامه‌تییه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شان به شانی خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌وه‌ستێت كه نه‌هامه‌تییان چه‌شتووه، هه‌روه‌ها رێز له یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی كاره‌ساته ده‌گرین و هاوسۆزی بۆ ده‌ربازبووه بوێره‌كان ده‌رده‌بڕین".
كه‌یتی كایزه‌ر راشیگه‌یاند :ئه‌مڕۆ رۆژی پرسه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، رۆژی یادكردنه‌وه‌یه، زۆر گرنگه كات ته‌رخان ده‌كه‌ین و یادی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، له‌ڕێی ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه‌شه‌وه ئێمه پابه‌ندی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له داهاتوودا، كاره‌ساتی جه‌رگبڕی له‌و شێوه‌یه هه‌رگیز روونادات، هه‌روه‌ها پابه‌ندی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ بنه‌ماكانی لێبورده‌یی و ئاشتی و مافی مرۆڤ و پێكه‌وه‌بوون".
هه‌روه‌ها جێگری كۆنسولی ئه‌مریكا له هه‌ولێر گوتی: له‌كاتێكدا كه ئێمه لێره وه‌ستاوین و یادی رابردوو و ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه له‌ڕێگای قوربانیدان و ماندووبوونیانه‌وه خه‌ڵكی كوردستانی عێراق به‌ره‌وپێشچوونی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه، ئێمه زۆر شانازی ده‌كه‌ین كه هاوشان و هاوبه‌شی ئێوه‌ین، پێكه‌وه ده‌بێت كاربكه‌ین و دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له هه‌ڵه‌بجه روویدا هه‌رگیز له داهاتوودا، دووباره نابێته‌وه.
له به‌یانییه‌كی زووه‌وه مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی كیمیاباران و قوربانییانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان و به‌رپرسان و نوێنه‌ری وڵاتانی دنیا و كۆنسوله‌كان له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكرد و تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆ و مۆنومێنتی شه‌هیدان دانرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.