دوو بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی 2،8 و 3،3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌زای خانه‌قین سه‌ربه پارێزگای دیاله رۆژھه‌ڵاتی عێراق روویاندا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه روانگه‌ی بوومه‌له‌رزانی سه‌ربه ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دوو بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی 2،8 و 3،3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له رۆژھه‌ڵاتی قه‌زای خانه‌قین روویانداوه.
باس له‌وه‌شكراوه كه دانیشتوانی شاری خانه‌قین و ده‌ورووبه‌ری ھه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كان كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، بوومه‌له‌رزه‌كان زیانی گیانی و مادده‌ییان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ دووشه‌ممه، چوار بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی 4،1 و 2،6 و 3،6 و 3،7 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، باشووری رۆژھه‌ڵاتی قه‌زای خانه‌قین سه‌ربه پارێزگای دیاله-یان ھه‌ژاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.