Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:14

پارێزگاری هەولێر لە هێڵی 104ـی پۆلیسی فریاکەوتن وەڵامی هاووڵاتییان دەداتەوە

کوردستان TV
100%


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەهه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک  بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌درەنگانی شەوی رابردوو 15-3-2021، سەردانی پۆلیس فریاکەوتنی هەولێری کردووە.
لە سەنتەری وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاووڵاتییان بە هێڵی 104ـی فریاکەوتنی پۆلیس، ئومێد خۆشناو وەڵامی هاووڵاتییانی داوەتەوە و لە کێشە و گرفتەکانیانی کۆڵیوەتەوە.

ده‌قی نووسینه‌ بڵاو كراوه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر:
لەبنکەی (104) وەڵامی هاوڵاتییانم دەدایەوە
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی ئارامی شار و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان و کێشە و گرفت و بەهاناوەچوونیان لەهەر ڕووداوێکی نەخوازرا و ئەنجامدانی تاوانێک، تادرەنگانێکی ئەمشەوە، لەبنکەی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر،  خۆم وەڵامی پەیوەندییەکانی ھاوڵاتییانم دەدایەوە و ئاگاداری و ڕێنمایم بە مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەدا بۆئەوەی لەزووترین کات بەھانای هاوڵاتییان بچن و کۆنترۆڵی ڕووداوە نەخوازراوەکان بکرێت.

111111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.