Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:27

حەسەن شێخانی: سیاسەتێکی چەوت له‌ عیراق پیادە دەکرێت

کوردستان TV
100%

حەسەن شێخانی: مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی بزوتنەوەی ئیسلامی لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی كەركووك و بەردەوامی سیاسەتی تەعریب و حوكمڕانی سەربازی رایگەیاند:

پرۆسەی عێراق لە سەر دوو بنەما دانراوە ، پرۆسەی سیاسی و عێراقی نوێ كە لە سەری دامەزراوە پڕە لە گرفت و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە سەرتاپای عێراق، پرۆسەی دیكەش كە پرۆسەی هەڵبژاردنە، عێراق پرۆسەكەی ناشەفاف و پڕە لە گزی.

روونیشیكردەوە كە عێراق سەروەری لەكەداركراوە  لە لایەن وڵاتانی دیكەوە بەرێوە دەبردرێت، دامەزراوەكان دوو جۆرن ئەوانەی سەر بە حكومەتن هەندێكیش لەناو ئەو دامەزراوانەن بەڵام بە شێوازێكی دیكەن، ئێستا لە عێراق كێشەی مەزهەبی و نەتەوەیی و دەیان كیشەی دیكەمان بۆ دروست بووە كە جاران تەنها كیشەی نەتەوەییمان هەبوو.

راشیگەیاند كە عێراق خاوەن سەروەری خۆی نیە بۆیە سەقامگیری مەحالە بێتە كایەوە، هەروەها سیاسەتێكی چەوت پیادە دەكرێت، تەواوی ناوچەكانیان دووچاری كیشەو گرفت كردووە .

حەسەن شێخانی ئەوەی راگەیاند كە ئەوەی كە روویداوە لە كەركووك تەنها كیشەی پارتی نیە بەڵكو زۆر لە پارتە سیاسییەكانی كەركووك نارازین لەو بارودۆخەی شاری كەركووك ، ئێستا سەركردەكانی ئەو پارتانە لە هەولێرن . تا ئەو عەقلیەتەی لە بەغدا هەیە ، ئەو كیشەو گرفتانە چارەسەر نابن و ئەوەش وای كردووە تەواوی ناوچەكانی عێراق ناسەقامگیرە .

حەسەن شێخانی گوتی: ئێمە وەكو كورد پێویستە لە كەركووك باری دەروونی تاكی كورد زیندوو بكەینەوە و پردی متمانە نوێ بكەینەوە .

هەلبژاردنی ئەمجارەی عێراق وا دانراوە كە ئەگەر زۆر وریا نەبین و یەكگرتوو نەبین زەرەرمەند دەبین،  پێویستە ماڵی كورد یەكبخەین .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.