Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:30

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ئیماراتی دابین کرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەمە 15ی 3ی 2021، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و هاوڕێ ئیحسان، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی و دەستەی کارگێری نەخۆشخانەکە لەڕێو رەسمێکدا، ژمارەیەک ئامێری ئەلکترۆنی و پێداویستی و کەرەستەی پزیشکی، لەلایەن لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی بەخشرا بە نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە کۆرۆنا.
لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی، ژمارەیەک پێداویستی و ئامێری ئەلکترۆنی سەردەم و کەرەستەی پزیشکی بەبڕی نزیکە (60) هەزار دۆلار بەخشی بە نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە کۆرۆنا، لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر، ویڕای سوپاس و پێزانین، ئەوکارەی به‌رز نرخاند و دەست خۆشی لەبەڕێوەبەر و ستافی لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی کرد بۆ سەرجەم ئەوکارانەی بۆ خزمەتکردنی کەرتی گشتیی تەندروستی و پێداویستییە مرۆییەکان کە لەسنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامی دەدەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.