Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:27

ئێران 5 چاڵاکوانی کورد ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%


پێنج چالاكوانی کورد کە مانگی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج چالاکوانی کورد بە ناوەکانی “موسا بڕوسا”، “تەها کەریمی” سابیر موهتەدی” خەڵکی بۆکان و هەر یەک “عەبدولەتیف مەحموودی دەلی” خەڵکی شنۆ و “ناسیح سورخابی” خەڵکی پیرانشار دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: موسا بڕوسان، تەها کەریمی و سابیر موهتەدی ڕۆژی دووشممە 27ی ڕێبەندان و عەبدولەتیف مەحموودی دەلی و ناسیح سورخابی ڕۆژی شەممە 9ی ڕەشممە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرابوونەوە.

هه‌روه‌ها هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌: ئەم پێنج هاووڵاتییە کورد لەکاتی دەستبەسەر کردن لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان خراوەتە پاڵیان.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.