وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان فۆرمی دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ، بڵاو دەکاتەوە.
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایدهگهێنێت: دەبێ ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە دەرچووی یەکێک لە کۆلێژ و بەشەکانی یاسایی، کارگێڕیی یان ژمێریاری بێ بۆ ئەوەی لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەولێر، سلێمانی یان دهۆک دابمەزرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، پێویستە ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لەنێوان 24 - 36 ساڵیدا بێت.
وەزارەتی کار راشیدهگهێنێت، کە ئەو دامەزراندنی هەمیشەییە تەنیا لەڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنڵاین دەبێت و خوازیارانی دامەزراندن دەتوانن لە ماوەی 10 رۆژدا لەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021 تا 25-3-2021 فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە،كلیك له‌م لینكه‌دا بكه:
حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان فۆڕمێک بۆ دامه‌زراندن بڵاودەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.