ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.3.14، بەبۆنەی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر، ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، لەژێر چاودێری و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی نه‌مامچاندن له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
لە ڕێوڕه‌سمی ههڵمهتهكەدا، پارێزگارى هەولێر، ڕایگەیاند: یادی لەدایکبوونى بارزانیی نه‌مر، یادێكی مه‌زنه لە مێژووى نەتەوەییماندا، چونکە وه‌كوو ڕه‌مز و ڕابه‌ر، بووە هۆی ڕزگاریى گەلى کورد و داهێنانى ڕێبازى کوردایەتى، بۆیە لەم ڕۆژەدا ئەم هەڵمەتى نهمامچاندنەمان دەست پێکردووە بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبین.
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: دارچاندنەکەمان نیشانەى وەفاداریمانه بۆ ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، بەو هۆیەوە ژینگەى وڵاتەکەمان گەشەی پێدەدرێت، ساڵانەش لە هەرێمى کوردستان ئەم هەڵمەتە بەڕێوەچووە، بەڵام لەمساڵدا هەوڵدەده‌ین ئەو دارانە بپارێزین و ژینگەکەمان بە پاکى بهێڵێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.