پۆلیسی گه‌رميان رایدهگهێنێت ،به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه ته‌رمی مێرد منداڵێك به كوژراوی له پشت باخه‌كانی نزیك شه‌قامی پشتێنه‌ی نێوان ناحییه‌ی ڕزگاری - گوندی گرده‌گۆزینه دۆزرایه‌وه.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری ،موقده‌می مافپه‌روه‌ر له ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌مه 8 / 3 /2021 كه‌سوكاری مێرد منداڵێك به‌ناوی (ع / س / ع ) له‌دایكبووی 2004 دانیشتووی گوندی گرده‌گۆزینه سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی كه‌لار پۆلیسیان ئاگاداركردوه كه ناوبراو له‌ماڵ ده‌رچووه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه ته‌رمی ناوبراو به كوژراوی له پشت باخه‌كانی نزیك شه‌قامی پشتێنه‌ی نێوان ناحییه‌ی ڕزگاری - گوندی گرده‌گۆزینه دۆزرایه‌وه .
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌شڵێت: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شارۆچكه‌ی كه‌لار كراوه‌و پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه كردۆته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.