بریارە سبه‌ی شاندی دانوستكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە.
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستانکاری نێوان هەرێم و بەغدا رایگه‌یاند، پێش ئەوەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بکرێت دەگەڕێینەوە بۆ بەغدا.
گوتیشی، هێشتا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە گفتوگۆ داین و ھەنگاوەکان ئیجابین و بەھیوای ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێک کە شایستە داراییەکانی ھەرێم و مووچەی فەرمانبەران دابین بکەین.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی رێكه‌وتن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك كه رۆژی دووشه‌ممه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه دیاریكراوه.
دووپاتیشی كرده‌وه، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، تایبه‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك و دیاریكردنی پشكی هه‌رێم.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه یاساییه ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ك ماده‌ی یازده له پرۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، كه په‌یوه‌سته پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و په‌نجا له‌سه‌دی داهاتی ده‌روازه‌كان به حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌به‌رانبه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.