هێزی هاوپه‌یمانان به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌چیای قه‌ره‌چووغ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێگه‌كانیان خاپوورده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 11 جار به 21 مووشه‌ك 12 بنكه و حه‌شارگه‌ی تیرۆرستانی داعشیان خاپوور كردووه .
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ش 13 ى 3 ى 2021، بابه‌كر زێباری ، راوێژكاری سەربازی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا زۆر زیادی كردووە، لە عێراقیش لە ناوچە كوردستانییەكان داعش سوودی لە بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزە عێراقییەكان و ھێزی پێشمەرگە وەرگرتووە و، حكوومەتی عێراقیش نایەوێت لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانە پڕبكاتەوە، بۆ ئەوەی مەترسی نەمێنێت.
گوتیشی: ھاوپەیمانان ئەگەر ھەست بە مەترسیی زۆر و جیددیی داعش نەكەن مۆڵگەكانیان بۆردوومان ناكەن، بۆیە ھەست بە مەترسیی جیددی دەكەن و دەزانن ژمارەیان زۆر بووە و بەردەوامیش مەترسییەكەیان زیاتر دەبێت، بۆیە داعش بۆردوومان دەكەن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ھۆكاری زیادبوونی داعش، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناكۆكی لە نێوان حكوومەتی عێراق و بەشێكی زۆری پارێزگاكان ھەیە، جگە لەوەش، بەپێی زانیاریی ئێمە ژمارەی چەكدارانی داعش لە سووریا و عێراق زۆر زیادی كردووە و لە سووریاش كێشەی زۆریان لەگەڵ وڵاتان ھەیە، ئەمەش وای كردووە ژمارەی چەكدارانی داعش لەوێش زیاد ببێت.
ده‌شڵێت، ناوچەكانی نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان، ناوچەی زۆر بەزەحمەتن و چیایین، وەكو ناوچەی قەرەچووغ و ناوچەكانی دیكە و داعش‌یش بە ھۆی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، خۆی رێك خدەخاتەوە و ئامادەكاریی خۆی دەكات و دووبارە رێكخستنەكانی خۆی دروست دەكاتەوە و پلانەكانیان دادەنێن و گومرگ وەردەگرن و ھاتوچۆ دەكەن، چونكە بۆ ئەوان شوێنێكی ئارامە، بۆیە ئەمە ھۆكاری دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعشە.
گوتیشی، داعش لەناو ناوچەكانی ھێزەكانی عێراقە لە گوندە سونییەكان و بە رۆژ لەگەڵ ئەواندایە و بە شەو داعشن، بۆیە پێویستە ئەو ناوچانە بە ھێزی ھاوبەش پڕ بكرێنەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق نایەوێت، چونكە تا ئێستا رازی نین لیژنەی ھاوبەش دروست بكەن، بۆیە تەنها ھەوڵ ھەیە و ھێشتا نەبووەتە كردار.
هاوپه‌یمانان به‌هه‌مانگی پێشمه‌رگه پێگه‌کانی داعش له‌قه‌ره‌چووغ خاپوور ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.