ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی باڵای عێراق و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، له شاری به‌غدا پایته‌ختی عێراق، كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ئاو ده‌ستی پێكرد.
له كۆنگره‌كه‌دا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، رێكخراوه، وه‌زیری پلاندانانی عێراق، خالید نه‌جم به‌تال گوتارێكی پێشكه‌شكرد و به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ی، به روداووێكی زانستی و گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند، به‌ستنی كۆنگره‌كه له كاتێكدایه كه عێراق به‌ره‌ڕووی ژماره‌یه‌ك ئاڵنگاریی بووه‌ته‌وه له‌وانه قه‌یرانی ته‌ندروستیی و ئاو له‌گه‌ڵ ئاڵنگاریی ئه‌منی.
خالید نه‌جم به‌تال گوتیشی: داوا ده‌كه‌ین له میانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی ئاو له ناوچه‌كه‌دا، به‌دی بێت.
ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره تایبه‌ت به ئاو له عێراق ده‌به‌سترێت كه تا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.