په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به بۆنه‌ی 10 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریاوه، ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیارێكی بڵاو كرده‌وه.
په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌و پڕۆژه‌یه‌دا باسی له‌وه كردووه كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردووی شه‌ڕی سووریادا، دانیشتوانی ئه‌و وڵاته رووبه‌رووی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر گه‌وره بوونه‌ته‌وه و زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س كۆژراون ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوونه.
په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه بڕٍیاره‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه توركیا و ئێران به پشتیوانی كردن له گرووپه چه‌كداره‌كان خزمه‌تی سووریا ناكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه دۆخی ئه‌و وڵاته ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
له باره‌ی توركیاوه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه توركیا له باكووری سووریا داگیركه‌ره و پێویسته له‌وێ بكێشێته‌وه چونكه هه‌م هێزه‌كانی توركیا وهه‌م ئه‌و گرووپه جیهادییانه‌ی كه توركیا پشتیوانی‌یان لێوه ده‌كات به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌وێ به‌جێ بوونه و دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گۆڕن.
له به‌رده‌وامی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا باسی له‌وه كردووه كه له شه‌ڕی دژی داعشدا له سووریا، تاقه هاوپه‌یمانی راسته‌قینی ئه‌ورووپا هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیكن، چونكه له شه‌ڕی دژی داعشدا رۆلێكی یه‌كجار گرنگ و سه‌ره‌كییان هه‌بووه و هه‌یه.
ئه‌رده‌لان گۆران
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا: تورکیا له باکووری سووریا داگیرکه‌ره و پێویسته له‌وێ بکێشێته‌وه
ئێران و توركیا خزمه‌تی سووریا ناكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه دۆخی ئه‌و وڵاته ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.