به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌ر وه‌كو ئاماژه‌مان پێكردبوو له ڕاگه‌یاندراوه‌كانى پێشووماندا پێشبینى ده‌كرێ له دواى نیوه شه‌و شه‌پۆلێكى باران بارین زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه.
سه‌ره‌تا باران بارینه‌كه به نمه باران ده‌ست پێده‌كات پاشان ڕێژه‌كه‌ى زیاد ده‌بێت وه له ناوچه‌كانى باكور و رۆژهه‌ڵاتى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێت وه له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا پێشبینى ده‌كرێ بارانى به لێزمه و ته‌زره (بۆ ماوه‌یه‌كى كورت) له ناوچه شاخاویه‌كانى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى و گه‌رمیان ببارێت هه‌روه‌ها هه‌ندێ جارهه‌وره تریشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت له گه‌ڵ زیاد بوونى خێرایى با و دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما وه له ئێواره و شه‌وى هه‌ینیدا كارگه‌ریه‌كى به‌لاوازى له سه‌ر ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه به‌فریش له سه‌ر لوتكه‌ى شاخه به‌رزه‌كان ده‌بارێت و پاشان كۆتایى دێت .
ئه‌مه‌ش بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمه
بارزان 0.2 ملم
ده‌ربه‌دیخان 0.4 ملم
دوكان 0.2 ملم
سۆران 0.2 ملم
سمێلان 3.2 ملم
مێرگه‌سۆر 8.4 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.