ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9 ى 3 ى 2021، ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان له یاریگا جیاجیاكانی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی ئاشتی میوانداری یانه‌ی خانه‌قین ده‌كات و یانه‌ی ڕزگاری ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی میوانی ده‌بێته‌وه.
هاوكات یانه‌ی سه‌ید سادق ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری، له گڕوپی دووه‌میش یانه‌ی خاك میوانداری یانه‌ی شه‌قڵاوه ده‌كات و یانه‌ی ئاسۆ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی گاره‌ی میوانی ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له ئاكرێ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئاكرێ و كۆیه سازده‌كرێت.
سه‌رجه‌م یاریه‌كان له كاتژمێر دوو و چل‌وپێنج خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕکابه‌رییه‌کانی گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌که‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.