سه‌باره‌ت به هاتنی قه‌داسه‌تی پاپای فاتیکان بۆ هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی رونكردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوكرده‌وه:
له چه‌ند په‌یجێک دوور له پره‌نسیب و بنه‌ماکانی راگه‌یاندن و کاری رۆژنامەوانی هه‌واڵیکی نادروست بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه د . پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف وکاروباری ئایینی گوتویه‌تی رێکاری یاسایی دژی ئه‌و که‌سانه ده‌گرینە بەر که دژی هاتنی قه‌داسه‌تی پاپای فاتیکانن.
لێرەوە رایدەگەێنین کە ئه‌م هه‌واڵە سه‌ر له‌به‌ری دووره له راستی و ئامانجیان دروستکردنی ئاژاوه و بڵاوکردنه‌وه‌ی رق و کینه‌یه به مه‌به‌ستی ناشیرین کردنی ره‌وشی پێکه‌وه‌ژیان له کوردستان، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی دژی ئەوانە دەگرینە بەر کە هەواڵی ناراست و بێ بنەما بڵاودەکەنەوە بۆ مەبەستی تایبەت.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.