مه‌هدی ستونی سه‌باره‌ت به پیلانی شوومی جه‌زائیر و كاردانه‌وه‌ی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان ، روونیكرده‌وه كه ئه‌و كێشانه بوون كه له نێوان عێراق و ئێران‌دا هه‌بووه له مێژوودا ، رژێمی عێراق بیری كرده‌وه كه به شێوه‌یه‌ك شۆرشی كورد له ناو ببات , ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه بوو كه به رێككه‌وتنی جه‌زائیر ناونرا .
ئه‌مه‌ریكا له‌و كات , كوردی به كارهێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی ، بۆیه له مێژوودا ده‌بینین به‌رده‌وام واز له كورد ده‌هێندرێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت . كه بریتین له نه‌وت و پارستنی پێگه‌ی ئیسرائیل و دژایه‌تی كردنی تیرۆر .
كورد دوای سالی 2014 سه‌لماندی كه هۆكاری سه‌قامگیرییه , بۆیه كورد پێویسته هه‌وڵ بدات به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رچاو بگرێت و زیاتر رێگه خۆش بكات بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا كه كار له هه‌رێمی كوردستان بكات , هه‌روه‌ها لۆبییه‌كی كورد دروست بكرێت له ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له كورد بكات .
پێویسته گیانی پێكه‌وه ژیان په‌ره پێبده‌ین له ناو هه‌رێمی كوردستان , هه‌روه‌ها یه‌كڕیزی ماڵی كورد بۆ ئه‌وه‌ی دۆسته‌كانمان هه‌میشه چاویان لێمان بێت .
هۆكاری سه‌ره‌كی , بۆ سه‌ركه‌وتنی كورد یه‌كڕیزی ماڵی كورده .
مه‌هدی ستونی : پێویسته گیانی پێکه‌وه ژیان له ناو هه‌رێمی کوردستان په‌ره پێبده‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.