وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی كه له بینگۆله‌وه فڕیوه، تێكشكاوه، له ئه‌نجامدا نۆ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار سه‌ربازی دیكه برینداربوون.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه "له كاتژمێر ١٤:٢٥دا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێلیكۆپته‌رێكی جۆری Cougarی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كان، كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٣:٥٥ له بینگۆله‌وه به‌مه‌به‌ستی فڕین به‌ره‌و تاتڤان فڕیوه، پچڕاوه". له بەشێکی دیکەی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به كاره‌كانی گه‌ڕان له ناوچه‌كه كراوه و تێیدا هاتووه: "ده‌ستبه‌جێ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی CN-235 و هێلیكۆپته‌رێكه‌وه ده‌ست به كاره‌كانی گه‌ڕان له ناوچه‌كه كراوه.
له ئه‌نجامی كاره‌كاندا ئه‌وه ده‌ستنیشانكراوه كه هێلیكۆپته‌ره‌كه تێكشكاوه. له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه ناخهه‌ژێنه‌دا، نۆ له هاوڕێ قاره‌مانه‌كانمان له هێزه چه‌كداره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه، چوار هاوڕێی دیكه‌مان برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕاشیگه‌یاندووه: كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه درێژه‌ی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.