لە هەفتەی بیست ونۆیەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی كریستاڵ پالاس، لەئەنجامدا هەردوو یانە بێ گۆڵ یەكسان بوون.
لە یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی یەكتر، لە ڕیزی مان یونایتد هەریەك لە هاری ماگوایێرو ئیدینسۆن كاڤانی و دانیێل جیمس و ماركۆس ڕاشفۆرد چەند جارێك بەختی خۆیان لە گۆڵی میوانەكەیان تاقیكردەوە، لەو لاشەوە كریستیان بێنیتیكی و ئەندرۆس تاونسیند هەوڵیاندا تۆڕی گۆڵی ئەهریمەنی سوور بهەژێنن، بەڵام هەوڵەكانی هەردوولا بێ ئاكام بوو، ڕووبەڕوو بوونەوكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بێ گۆڵ كۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی مان یونایتد لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پەنجاویەك خاڵ بەرزبووەوەو ژمارەی خاڵەكانی كریستاڵ پالاسیش لە پلەی سێزدەمی ڕیزبەند گەیشتە سیی و چوار خاڵ .
مانچستهر یونایتد و کریستاڵ پالاس یهکسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.