Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:35

بارسێلۆنا راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


پێدری گۆنزالێس یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنا هاندەرانی تیپەكەی دڵنیاكردەوە لەوەی ئەو پێكانەی لە یاری شەممەی ڕابردوو لە بەرامبەر یانەی سیڤیلیە دووچاری هات پێكانێكی سەخت و مەترسیدار نیە.
 دوای یاریەكە ئیدارەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە پێدری دووچاری گرژبوونی ماسولكەكانی قاچی چەپی هاتووەو گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان پەیوەستە بە كاردانەوەی جەستەی یاریزانەكە بۆ ئەو چارەسەریانەی لەم ماوەیەدا وەری دەگرێت.
 لای خۆشیەوە پێدری تەمەن هەژدە ساڵ لە تویتێكدا ڕایگەیاند كە دڵخۆشە بە ئەنجامی پشكنینەكانی پێكانەكەی و هیواشی خواست بە زووترین كات بگەڕێتەوە ڕیزی بارساو بە گوڕوتینەوە بەشداری لە یاریەكانی تیپەكەی بكات.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.