په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی سواره حه‌مه‌د ئیبراهیم
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی سواره حه‌مه‌د ئیبراهیم
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی كوردستان (سواره حه‌مه‌د ئیبراهیم)مان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای دلۆڤان داواكارین له‌م كۆسته‌دا به دڵنه‌وایی و ئارامی خانه‌واده و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه و گیانی خوالێخۆشبوو كاكه سواره به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
1ـی3ـی2021
...............................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی جه‌میل هه‌مزه كاكه‌شین
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی جه‌میل هه‌مزه كاكه‌شین
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شیره‌تی سیان كاكه(جه‌میل هه‌مزه كاكه‌شین)مان بیست.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و پایهدارهكهتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزمانی سیان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه جه‌میل هه‌مزه كاكه‌شین به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، به دڵنه‌وایی و ئارامی خانه‌واده و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
1ـی3ـی2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.