یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و له هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌می خولی ئینگلته‌را به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی وێستهام یونایتدی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی مان سیتی له هێرش و فشاركانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی سییدا، به‌رگریكاری پۆرتوگالی ڕوبێن دیاز گۆڵێكی بۆ سیتیزێنز به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی وێستهام یونایتد هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو له خوله‌كی چلوسێ، یاریزان میشێل ئه‌نتۆنیۆ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی به‌رامبه‌ری میوانه‌كانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی مانچسته‌رسیتی و له خوله‌كی شه‌ستوهه‌شتدا، یاریزان جۆن ستۆنز تۆپێكی له ڕیاز موحریزی جه‌زائیری وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپی میوانداری له یاریه‌كه تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مانچسته‌رسیتی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست ودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و وێستهام یونایتدیش به چل‌وپێنج خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر وێستهام یونایتد تۆمارکرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.