یانه‌ی سه‌د نازناوی جامی قه‌ته‌ری بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی عه‌بدوڵڵا بن خه‌لیفه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، یانه‌ی سه‌د به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی دوحێلی برده‌وه.
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد، به تایبه‌تی یاریزانانی سه‌د كه له خوله‌كی نۆدا، هێرشبه‌ری جه‌زائیری به‌غداد بونجاح ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ سه‌د تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی سه‌دو له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وتدا، به‌غداد بونجاح گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و له ئه‌نجامدا یانه‌ی سه‌د به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك و سێیه‌م جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد.
جێگای باسه چاڤی هێرناندیز ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌ده‌و چه‌ند یاریزانێكی به‌ناوبانگی وه‌ك سانتی كازۆرلای ئیسپانی و گوێریمی دۆس سانتۆسی به‌ڕازیلی و نام تای هیی ژاپۆنی له ڕیزی یانه‌كه یاری ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.