لە گەڕی چوونی قۆناغی شازدەی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی ڕیال مەدرید خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی خولەكە بە سێزدە نازناو بووە میوانی یانەی ئەتالانتا، لە ئەنجامدا، ڕیال مەدرید بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا.
لە خولەكی حەڤدەدا، ناوبژیوان بە كارتی سوور، ڕیمۆ فریلێری سویسری و بەرگریكاری ئەتالانتای كردە دەرەوەی یاریگاو بەو هۆیەوە تیپی میواندار یاریەكەی بە دە یاریزان تەواوكرد، دوای كۆتاییهاتنی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ گۆڵ.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوشەشدا، بەرگریكاری فەڕەنسی فێرلاند مێندی تاكە گۆڵی بردنەوەی ڕیال مەدریدی لە یاریەكە تۆماركرد، لە یاری گەڕی هاتنی قۆناغی شازدەو لە شازدەی مانگی داهاتووشدا، ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری ئەتالانتا دەكات.
ریال مهدرید سهرکهوتنی بهسهر ئهتلهنتا تۆمارکرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.