یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا جارێكی دیكه شكستی هێناو له هه‌فته‌ی بیست ودووه‌می خوله‌كه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی میوانداری دۆڕا.
یاریزانانی فرانكفۆرت له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی دوازده‌دا، ناوه‌ڕاستكاری ژاپۆنی دایچی كامادا گۆڵێكی بۆ میوانداره‌كان تۆماركرد، پاشان یاریزان ئه‌مین یونس ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می فرانكفۆرتی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری یانه‌ی باڤاری تۆپێكی له لیرۆی سانێ وه‌رگرت و تاكه گۆڵی تیپه‌كه‌ی له یاریه‌كه تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئینتراخت فرانكفۆرت له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل‌ودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بایرن میونشنیش سێیه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا دۆڕاند‌و به چل‌ونۆ خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی مایه‌وه .
له‌بۆندس لیگادا بایرن جارێکی دیکه دووچاری شکست هاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.