له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای بینتۆ ڤیامارین یانه‌ی ریال بێتس میوانداری یانه‌ی خیتافی كرد‌و به تۆمار كردنی گۆلێك سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ لایه‌ك سه‌ركه‌وتوونه‌بوون و ئه‌م گێمه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات .
له گێمی دووه‌میش ریال بێتس له هێرش و فشاره‌كانی به‌رده‌وام بوو ، یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانی سزای لێ كه‌وته‌وه‌و یاریزانی ئیسپانی بۆرخا ئیگلیسیاس به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد‌و ریال بێتس هه‌شته‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی كۆی خاله‌كانی گه‌یانده سی و شه‌ش خال.
یانه‌ی خیتافیش تووشی دوازده‌هه‌مین دۆراندن هات و به كۆكردنه‌وه‌ی بیست و چوار خال له خانه‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
ریال بێتس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر خیتافی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.