له هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی لیڤانتی ده‌كات.
ئه‌م یاریه دووه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو تیپه له ماوه‌ی چوار ڕۆژ، دوای ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاریه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی دووه‌می لالیگا، لیڤانتی میوانداری ئه‌تله‌تیكۆی كرد‌و هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، ئێستاش ڕۆخی بلانكۆس له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و خاوه‌نی په‌نجاوپێنج خاڵه‌و یاریه‌كی دواخراوی دیكه‌ی ماوه‌و لویس سوارێزی هێرشبه‌ره ئۆرگواییهكهشی به تۆماركردنی شازده گۆڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه دێت.
لیڤانتیش به بیستوهه‌شت خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، یانیك كاراسكۆی به‌لجیكی و یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ به‌هۆی پێكان له ڕیزی تیپه‌كه‌ی دابڕاوه‌و به‌شداری له یاری ئه‌مرۆ ناكات.
هاوكات هه‌ردوو یاریزان مو‌سا دێمبلی و هێكتۆر هێرێرا به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی ئه‌تله‌تیكۆ دابڕاون، به‌م دواییه‌ش یاریزان تۆماس لێمار په‌تای كۆرۆنای تێپه‌ڕاندو گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه.
هه‌ر له هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید .
له یاری گه‌ڕی پێشووی لالیگا له نێوان ڕیال مهدریدو ڤالێنسیا، كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی شاهانه دووچاری پێكان هات و له ڕیزی تیپه‌كه‌ی دووركهوتهوهو هاته ڕیزی هه‌ریه‌ك له ئه‌لڤارۆ ئۆردیۆزۆلاو سێرجیۆ ڕامۆس و ڕۆدریگۆ گویس و فیدی ڤالڤێردی و دانیێل كارڤاخال و مارسێلۆ داسیلڤاو ئیدێر میلیتاو و ئیدین هازارد كه ئه‌مانیش به‌هۆی پێكان له پێكاته‌ی ڕیال دابڕاون و به‌شداری له یاری ئه‌م شه‌و ناكه‌ن.
ڕیال مه‌درید هه‌وڵی چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگا ده‌دات و ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی چل‌ونۆ خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی شه‌ش خاڵ له دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ دێت، ڤه‌له‌د وه‌لیدیش به بیستویه‌ك خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند دایه.
زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر به‌له‌د وه‌لید سه‌خت و ئاڵۆز ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كه‌یان له خانه‌كانی دواوه‌ی ڕیزبهندیهو پێویستی به خاڵه.
زێدان گوتیشی، به شێوه‌یه‌كی باش خۆمان بۆ یاریه‌كه ئاماده‌كردووه‌و تا كۆتایی ده‌جه‌نگین بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی گرنگ و هیوادارین یاریزانی دیكه‌مان تووشی پێكان نه‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.