له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، هه‌شت له‌و نۆ تۆمه‌تباره‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، ده‌ستگیركران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش به پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ داعش و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ئه‌و رێكخراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر ناونیشانی ئه‌و نۆ تۆمه‌تباره ئه‌نجامدا كه پێنجیان هاووڵاتیی سووریا و چواره‌كه‌ی دیكه‌یشیان عێراقین.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هه‌شت له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها تیمه‌كان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارهكهی دیكه به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.