کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کۆڵبەری چووبووە سنووری بانە، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: بهرهبهیانی ئهمرۆ چوارشهممه 17 ى 2ى 2021 ، کۆڵبەرێکی بۆکانی لە چیاکانی بانە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
ههنگاو رایدهگهێنێت: ئەم کۆڵبەرە ناوی "شارام قادری" و خەلکی گوندی "وشتەپە"ی بۆکانە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماری کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم 8 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە، بانە و سەوڵاوا بە هۆی ڕووداوی وەک هەرەسی بەفر و سەرمابردوویی و هەڵدێران لە بەرزایییەوە گیانیان لە دەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.