Erbil 12°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 04:14

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش: شارەکانی هەرێم ئارامترین جێگای عێراقن و تاریکپەرستان چاویان بەم ئارامییەدا هەڵنایە

کوردستان TV
100%


لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ .

لێژنه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردوو دەکەین و دڵنیاین خەونی چەپەڵی تیرۆریستان لەسایەی گیانفیدایی و ئامادەباشیی خەڵکی کوردستان و ئیرادەی گەلەوە لەگۆڕ دەنرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەم هێرشە ترسنۆکانە کەجرجئاسا لەنادیاریدا کراوە، لەکاتێکدایە کەهەولێرو تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئارامترین جێگای عێراقن و تاریکپەرستان چاویان بەم ئارامییەدا هەڵنایەت و دەیانەوێت ئێرەش بکەنە گۆڕەپانی شەڕو خوێن.

ده‌قی راگه‌یاندراویان:
ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان

دوای ئه‌وه‌ی دەستێکی ڕەش هێرشی کردەسەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەهاویشتنی چەندین موشەک ویستییان ئارامیی شار تێکبدەن.
ئەم هێرشە ترسنۆکانە کەجرجئاسا لەنادیاریدا کراوە، لەکاتێکدایە کەهەولێرو تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئارامترین جێگای عێراقن و تاریکپەرستان چاویان بەم ئارامییەدا هەڵنایەت و دەیانەوێت ئێرەش بکەنە گۆڕەپانی شەڕو خوێن.
ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردوو دەکەین و دڵنیاین خەونی چەپەڵی تیرۆریستان لەسایەی گیانفیدایی و ئامادەباشیی خەڵکی کوردستان و ئیرادەی گەلەوە لەگۆڕ دەنرێت.
لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.