بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌په‌یامێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/2/ 2021 له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر د. رۆژ نوری شاوێس فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به‌یانی ئه‌مرۆ15 ى 2 ى 2021 ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆچی دواییکرد.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس له‌ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە ، کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە.
لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هه‌رێمی كوردستاندا، جێگری سەرۆک وەزیران بووە ، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە ، سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ساڵی 2004 جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.
د.رۆژ نوری شاوەیس چەندین جار وەک بەرپرسی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئامادەی گفتوگۆکانی نێوانی هەرێم و بەغدا بووە.
ئەمڕۆش دواى ماوەیەک لە نەخۆشکەوتنى، له‌شاری هه‌ولێر کۆچى دوایى کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.