پەکەکە بەردەوام کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێتەوە و بەھانەیشی داوەتە دەست تورکیا بۆ بەزاندنی سنووری ھەرێمی کوردستان. سیاسەتمەدارێکی كوردستانی توركیاش رایدهگهێنێت: پەکەکە ناتوانێت لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان ئامانجەکانی بەدەست بێنێت و زانیاریی هەڵەش لەبارەی باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە.
عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەداری كوردستانی توركیا رایدهگهێنێت: ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی چنگی پلنگ لەلایەن تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە و پڕۆپاگەندەی پەکەکەش بە تۆمەتبارکردنی پارتی بۆ ھاوکاریی تورکیا ھیچ بنەمایەکی نییە.
دهشڵێت: پەکەکە ئیدیعای ئەوە دەکات لەنێو خاکی کوردستانە، بەڵام پێم وا بێت ئەو سیاسەتەی پەکەکە هەڵەیە و ناتوانین وەڵامی پرسیارێک بدەینەوە کە لە جێگەی خۆیدا نەبێت، مەبەستم ئەوەیە زانیاریی پەکەکە هەڵەن لەبارەی باشووری کوردستانەوە.
عوسمان ئۆجەلان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ئاشکرایە پەکەکە ناتوانێت لەنێو باشووری کوردستانەوە ئامانجەکانی بەدەست بێنێت، ھەنگاوەکانی پەکەکە ئێستا لەجێی خۆیدا نییە، واتە ھەنگاوەکانی ئێستای پەکەکە زۆر ناپەسەندن، پێویستە مرۆڤ ئەو ڕاستییەش بەرچاو بکات، باکوور و باشووری کوردستان جیاوازن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.