لە نێوان ناحیەی عەرەبەت و قەزای سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە، پیاوێكی تەمەن 75 ساڵ گیانی لەدەست دا.
رائید ئەركان كەریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ناحیەی عەرەب، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 2ی2021، رایگهیاند: شەوی ڕابردوو لە نێوان قەزای سەید سادق و ناحیەی عەربەت و نزیك گوندی "كانی پانكە" ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە پیاوێكی تەمەن 75ساڵی بەناوی عومەر محەمەد داوە.
دهشڵێت: ئەو هاووڵاتییە بەتەمەنە بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی عەرەبەت ڕاشیدهگهێنێت: شۆفێری بارهەڵگرەكە دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.