ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 2 ى 2021، بۆ یهكهم جار لهدوای سێزده مانگی رابردوو، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بهرزبۆوه و لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 63 دۆلار و 54 مامەڵەی پێوەکرا .
ههر ئهمرۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش تەکساس بە 60 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرز بوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆتە مایەی جوڵەی نرخی نەوت، بە شێوەیەك لەماوەی ساڵی رابردوو تاكو ئێستا ئەو نرخەی تۆمار نەكردووە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئەو رێوشوێنانەی کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتى وڵاتانى ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەى ئاستى هەناردەکردن هۆکارێکى دیکەى بەرزبونەوەى نرخى نەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.