بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای 2021ی عێراق، ئێوارەی رۆژی یهكشهممه 14 ى 2 ى 2021 ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن.
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانی هەرێم لەگەڵ بەغدا رایگەیاند،بەمەبەستی درێژەدان بەگفتوگۆكان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و كوتلە و لایەنە سیاسییەكانی عێراق، سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی (2021)ی عێراق و پەسەندكردنی ئەو بڕگانەی كە پەیوەستن بە ھەرێمی كوردستانەوە لەو پڕۆژە یاسایە،ئێوارەی رۆژی یهكشهممه (14/2/2012)، شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بەرەو بەغدا بەڕێكەوتنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەردانەكانی پێشووی وەفدی حكومەتی ھەرێم و كۆبوونەوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕال و لایەنە پەیوەندیدارەكان، ڕاشكاوانە ھەموو داتا و زانیارییەكان لەبارەی داھاتە نەوتی و نا نەوتییەكان و ھەروەھا خەرجییەكان خراونەتەڕوو.
راشیگەیاند، وەفدی حكومەتی ھەرێم ھەموو ئامادەییەكی دەربڕیوە بۆ ڕێككەوتن لەسەر بنەمای دەستور و یاسا بەركارەكان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.