Erbil 14°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 01:57

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: بودجە بۆ تەواوکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی یەکەی نیشتەجێبوون تەرخاندەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، لەهەوڵی ئەوەدان بودجە بۆ تەواوکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی یەکەی نیشتەجێبوون تەرخانبکەن، بۆئەوەی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەمدەرامەتان تەواو بکرێت.

 دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبون لە ساڵانی رابردودا چونەتەوە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی نەبونی بودجەی پێویستەوە نزیکەی نۆهەزار یەکەی نیشتەجێبون کارکردن تێیاندا راوەستاوە.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی كوردستان ده‌شڵێت: پلانمان داناوە لەمساڵدا دەستبکرێتەوە بە کارکردن لەو یەکە نیشتەجێبونانەی کە رێژەی جێبەجێکردنیان گەیشتۆتە لە (85٪) و دەبێت لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوبکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانێکیان پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بۆئەوەی ئەو پرۆژانەی بە تەواونەکراوی ماونەتەوە و رێژەی کارکردن تێیاندا نەگەیشتۆتە لە (85٪) حکومەت رەزامەندی لەسەر کارکردنیان بدات و تەواو بکرێن.

 وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم راشیده‌گه‌ێنێت:  ژمارەیەکی زۆر لەو پرۆژانە تەواوبوون، بەڵام تا ئێستا ئاو و کارەبا و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەیان ماوە بۆئەوەی هاوڵاتی بتوانێت تێاندا نیشتەجێببێت.

 وتیشی: لەمساڵدا ژمارەیەک پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان تەواودەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.