لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لەسنوری قەزای دووزخورماتوو پۆلیسێک کوژرا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و لە گوندی یەنگیجە سه‌ر به شارۆچکەی دووزخورماتوو تیرۆرستانی داعش به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه‌یان لەخاڵێکی پشکنینی پۆلیسی خوجێی قەزاکە كرد و بە ھۆیەوە پۆلیسیەک بە ناوی محه‌مه‌د جه‌واد خەلیل کوژرا.
شایه‌نی باسه ماوەیەکە هێرش و پەلامارەکانی چەکدارانی داعش لە سنورەکانی باشوور و خۆرئاوای کەرکووک ڕوو لەزیادبووندایە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.