بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند كه بەبڕیاری دادگای سلێمانی دوو تۆمەتبار ڕاگیران كە پێشتر دوو هاوڵاتییان بە چەقۆ بریندار كردبوو هەڵاتبوون .
دوای ئهوهی ڕۆژی 10-2-2021 ، لەناوبازاری دارەسوتاوەكە لە شاری سلێمانی لە شەڕێكدا دوو هاوڵاتی بە چەقۆ بریندار بوون و تۆمەتبارانی ڕوداوەكە هەڵاتن ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بریندارانی ڕوداوەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد .
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە لێكۆڵینەوەكان دەستپێكرد و توانرا لە ڕۆژی 14-2-2021 ، تۆمەتباران (س ، ن ، ف ، لەدایكبووی 1981 و ز،ن ، ف لە دایكبووی 1979) بدۆزرێنەوە و لە ئێستادا بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.