بەدرخـان زاوێته‌یی ، چاودێری سیاسی له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌كه‌كه چی له هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت رایگه‌یاند : په‌كه‌كه جاری یه‌كه‌م نیه خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنێت و كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات ، دان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نانێت و بڕوای به ئالای كوردستان نییه .
ئه‌جیندای په‌كه‌كه دیاره بۆته داروده‌ستی وڵاتانی ئیقلیمی و راكێشانی ئه‌و هێزانه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان .
په‌كه‌كه سالی 1978 خۆی راگه‌یاند وه‌ك پارتێك ، به‌ڵام له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان ، ئه‌و پارته بۆ چه‌ند مه‌رامێك به‌كار هێنرا ، هه‌ر قه‌یرانێك كه دووچاری هه‌رێمی كوردستان بووه ، په‌كه‌كه یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كان و به‌ڵكو قوڵتری كردۆته‌وه .
هیچ كاتێك په‌كه‌كه هه‌وڵی نه‌داوه یه‌ك گوندی توركیا ئازاد بكات له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی توركیا .
ئامانجی په‌كه‌كه لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌و پارته بۆ ئه‌وه دروست بووه كه كورد و پرسی كورد لاواز بكات .
په‌كه‌كه به چاوێكی دوژمنكارانه سه‌یری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و به‌رده‌وام له راگه‌یاندنه‌كانی به شێوازی جیاجیا هێرش ده‌كاته سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.