بزووتنەوەی تاڵیبان هۆشداری دایە ناتۆ و داوای لێكرد سەربازەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.
بزوتنهوهی تاڵیبان لە ڕاگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه پەیامی ئێمە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی بەرگری ناتۆ ئەوەیە مانەوەی سەربازەکانتان لە ئەفغانستان نە لە بەرژهوەندی ئێوەیە و نە لەبەرژهوەندی خەڵکی ئەفغانستانە، ههروهها تالیبان هۆشداری دایه ناتۆ له درێژهدان به شهڕ و بەرپرسیار دەبن لەوەی روودەدات.
لای خۆیهوه هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: وڵاتەکەی دوای ئەمەریکا زۆرترین سەربازی لە ئەفغانستان هەیە و دەیەوێت مانەوەی سەربازەکانی لەو وڵاتە درێژ بکاتەوە.
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەکاتێکدان ئەمریکا و تالیبان رێککەوتنیان کردووە و بەگوێرەی رێککەوتنەکەش بریارە ئاداری ئەمساڵ ئەمریکا سەربازەکانی لە ئەفغانستان بکێشێتەوە، بەڵام پەرلەمانی ئەڵمانیا رایگهیاندووه پێویستە خۆمان بۆ سیناریۆی جیاواز لەئەگەری جێبەجێکردن یان جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکەی ئەمەریکا و تالیبان ئامادە بکەین.
تا ئێستا ده هەزار سەربازی ناتۆ لە ئەفغانستان ھەن و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆببنەوە و بڕیار لە دەرچوون یان مانەوەیان لە ئەفغانستان بدەن.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاش هۆشداری دەدات لەوەی جۆ بایدن ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت بووەتەوە، چونکە وادەی کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان نزیکبووەتەوە و تاڵیبانیش بهردهوامه له هێرش و توندوتیژییەکانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.