نایف رەشو ئیسیانی، پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان و كادیری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان و چالاكوان و نووسه‌ر كوردی ئێزدی له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه نایف رەشو ئیسیانی، پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان و كادیری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، چالاكوانی كوردی ئێزیدی نایف ره‌شۆ ئیسیانی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری بیله‌فێدی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا.
كۆچكردوو له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزی رێبازی بارزانی نه‌مر بوو، نایف رەشۆ لە پێکهاتەی ئیزیدیە و خەڵکی دەڤەری شێخانە، لە دایکبووی گوندی ئاسیان لە 1ی تەمموزی ساڵی 1963 هاتووه‌تە دونیا و لە ساڵی 1979 ـیه‌وه پەیوەندی بە ریزەکانی پاتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
شایه‌نی باسه پێشمەرگەی شۆرشی گوڵان بوو، دواتر گوازراونەتەوە بۆ کۆمەڵگای بەحرکە لە هەولێر، به‌شداری لە راپەڕینی به‌هاری ساڵی 1991ی كوردستانی کردووە.
نایف رەشۆ پاشان به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌رێكه‌وتووه مافی په‌نابه‌ری له‌م وڵاته وه‌رگرتووه و 25 ساڵە لە ئەڵمانیا ژیانی به‌سه‌ربردووه و لەناو ریزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان وەکو کارگێڕ و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هانۆڤەر بوو.
==
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.