Erbil 12°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 02:52

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
#7
100%

له‌ دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌ت و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێكرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا، بەتایبەتی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 .

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکرێن و  ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەا ، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کرایەوە کە دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.