Erbil 12°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 03:00

وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق: ھه‌ر که‌سێک سه‌رپێچی رێنماییه‌کانی خۆپارێزی بکات سزای توند ده‌درێت

کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ ھه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بكات، ئه‌وا سزای توند ده‌درێت.

حه‌سه‌ن ته‌میمی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به‌ پێشھاته‌كانی ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق گوتی: تیمه‌كانی ته‌ندروستیی له‌نێو شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ پابه‌ند نین به‌ رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی.

گوتیشی: ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان یاوه‌ری تیمه‌كانی ته‌ندورستیی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشترین شێوه‌، ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

وه‌زیری ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ به‌پێی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی و یاسای ته‌ندروستیی گشتیی، ھه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی رێنماكانی خۆپارێزیی بكات، ئه‌وا سزای توند ده‌درێت.

به‌ھۆی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، دوێنێ شه‌ممه‌ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی توندوتركردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد له‌وانه‌، بڕیاریدا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆی شه‌وانه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.